بێستون حهسهن ئهحمهد؛ دلێر قادر عبدالله
پوخته
ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ناونیشانی (گرفتە واتاییەکانی وەرگێڕانی ئامێریی- ئیدیەم بە نموونە) باس لەو گرفتە ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ناونیشانی (گرفتە واتاییەکانی وەرگێڕانی ئامێریی- ئیدیەم بە نموونە) باس لەو گرفتە واتاییانە دەکات کە ڕووبەڕووی وەرگێڕانی ئامێریی دەبێتەوە لە وەرگێڕانی دەربڕاوە ئیدیەمیەکاندا.
توێژینەوەکە لە دوو بەش پێکدێت، بەشی یەکەم تەرخانکراوە بۆ وەرگێڕان و وەرگێڕانی ئامێریی و پەیوەندی زمان بە وەرگێڕانەوە، سەرەڕای خستنەڕووی تیۆری دەوروبەر و جۆرەکانی دەوروبەری زمانی و بارودۆخی، وە کاریگەرییان لە واتای دربڕاوە ئیدیەمیەکاندا. بەشی دووەم باس لە ئیدیەم و گرفتی وەرگێڕانیان بەهۆی ئامێرەوە دەکات، هەروەها خستنەڕووی ڕۆڵی دەوروبەر لە وەرگێڕانی ئەم دەربڕینانەدا.
ڕێبازی پەسنکەرانەی شیکەرەوەیی لەم لێکۆڵینەوەیەدا بەکارهێنراوە، هۆکاری هەڵبژاردنی وەرگێڕی ئامێریی (Google) بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وەرگێڕەکە بە یەکێک لە سەرکەوتووترین پرۆگرامەکانی وەرگێڕانی ئامێریی ئەژماردەکرێت و لە نێو پێگە ئەلیکترۆنییەکان زۆرترین بەکارهێنەری هەیە تەنانەت لای توێژەرانیش سەرەڕای چەندین گرفتی واتایی و زمانیی.